بارگرژیی لەگەڵ سعودیە زیاتر دەبێت.. ئێران حەجی عومرەی راگرت
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەر دوو مێرمنداڵی ئێرانی لە فرۆكەخانەی جەدە، ئێران حەجی عومرەی راگرت.
وەزیری ئیرشادی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: دەستدرێژیكردنەسەر دوو مێرمنداڵ لە كاتی حەجی عەمرەو لە فرۆكەخانەی جەدە، هەستی خەڵكی ئێرانی برینداركردوەو دەبێت لەمبارەوە حكومەتی ئێران كاردانەوەی هەبێت.
بەوتەی ناوبراو لەمرۆ دووشەممەوە سەرجەم سەفەرەكانی حەجی عەمرە لە ئێرانەوە بۆ سعودیە راگیراوە.
PM:03:19:13/04/2015