هەنگاریا ژمارەیەك هێزی سەربازیی رەوانەی هەولێر دەكات

حكومەتی هەنگاریا زیاتر لە 150 سەرباز‌و راوێژكاری سەربازیی بۆ پاراستنی ناوەندێكی راهێنان رەوانەی هەولێر دەكات.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئاسوشیتدپرێس، سوپای هەنگاریا بەپێی رێكەوتنی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمان دژی داعش، زیاتر لە 150 كەس لە هێزی سەربازیی خۆی رەوانەی هەولێر دەكات تا بەشداریی لە پاراستنی ناوەندێكی راهێنان لە شاری هەولێر بكەن.

وەزیری بەرگریی هەنگاریا هەروەها دەڵێت كە ئەمەریكا داوای لە وڵاتەكەی كردوە تا راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بكات‌و هەنگاریاش ئەو داواكارییەی پەسەندكردوە.



PM:03:52:14/04/2015