وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌گوێره‌ی به‌ش‌و پسپۆڕیه‌كان، ناوی ده‌رچوانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زانكۆكانی ڕوسیا‌و هەنگاریای ڕاگه‌یاند.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (4٠) زه‌ماله‌ی خوێندنی بۆ (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، پسپۆڕی پزیشكی، دكتۆرا) له‌زانكۆكانی ڕوسیا ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ئه‌نجامی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی بڵاوكرده‌وه.
هەروەها دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سی (٣٠) زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی هه‌نگاریا ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (16/4/2015) ئه‌نجامی به‌رای ناوی ئه‌و ده‌رچوانه ڕاده‌گه‌ێنین كه به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانی پێشکەشکردن و پێشبركێكردن ناویان هاتۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوا له‌و ده‌رچوانه‌ش ده‌كات كه ناوه‌كانیان هاتۆته‌وه، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتو (19-4-2015) سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێویستیان بۆ ئه‌نجامبدرێت.
بۆ خوێندنەوەی ناوەكان لەخوارەوە كلیك بكە
ناوی دەرچوانی زانكۆكانی روسیا
ناوی دەرچوانی زانكۆكانی هەنگاریا