تورکیا فرۆکەی جەنگی دەنێرێتە سەر قەندیل

ماوەی ساڵێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی قەندیلدا نەفڕیون، ئەمڕۆ چەند فرۆکەیەکی جەنگی ئەو وڵاتە بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکدا دەفڕن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە قەندیل بە سپی راگەیاند لەبەیانی ئەمڕۆوە ١٩/٤ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەنزمی بە ئاسمانی ناوچەکدا دەفڕن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تا ئێستا ئەو فڕۆکانە بۆردومانی هیچ ناوچەیەکیان نەکردوە.

لەدوای راوەستانی شەڕو دەستکردن بە پرۆسەی ئاشتی، ئەمە یەکەمجارە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەئاسمانی چیای قەندیل، شوێنی سەرەکی گەریلاکانی پەکەکەدا، بفڕن.
 



AM:10:54:19/04/2015