عومەر ئەلبەشیر جارێكی دیكە بووەوە بە سەرۆكی سودان
عومەر ئەلبەشیر
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی سودان رایگەیاند عومەر ئەلبەشیر بە 94.5%ی دەنگەكان جارێكی دیكە بووەوە بە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە.
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی سودان ئەمرۆ دووشەممە ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئەو وڵاتەی راگەیاند.
بەپێی ئەو ئەنجامە عومەر ئەلبەشیر، سەرۆكی ئێستای سودان بە بەدەستهێنانی 5 ملیۆنو 252 هەزار دەنگ لەكۆی 6 ملیۆن دەنگی هاتوو، جارێكی دیكە وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
PM:02:32:27/04/2015