بایدن: ئەگەر پێویست بكات هێرشی سەربازیی دەكرێتە سەر ئێران
جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مەریكا پێیوایە نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیاده‌ڕۆیی تێدا نییه‌و دەڵێت ئەگەر پێویست بكات واشنتۆن هێرشی سەربازیی دەكاتە سەر ئێران.
ئەمرۆ جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە وتەیەكدا له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی واشنتۆن بۆ كاروباری سیاسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: ئێران ناتوانێت هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت جا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئهتۆمهییهكهی به‌ئه‌نجام بگات یان نه‌گات.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ ئه‌مریكا ده‌سازێنێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌وه‌ی تاران ببێته خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی.
به‌وته‌ی بایدن هه‌رچه‌نده په‌لاماردانی ئێران كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ رێگریكردن له‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌وا واشنتۆن په‌نا بۆ كاری سه‌ربازیی ده‌بات.
راشیگه‌یاند: نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیاده‌ڕۆیی تێدا نییه‌و ته‌لئه‌بیبیش هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی ئه‌مریكایه له‌ناوچه‌كه‌دا.
PM:02:26:02/05/2015