هارتلاندو سپی دوو خولی رۆژنامەوانی لە رانیەو سلێمانی ئەنجام دەدەن

رێکخراوی ئەمەریکی هارتلاندو بەشی را‌هێنانی دەزگای راگەیاندنی سپی دوو خولی چوار رۆژی لە رانیەو سلێمانی ئەنجام دەدەن.

رێکخراوی هارتلاند ماوەیەکە خولێکی بەمەبەستی باشکردنی خزمەتگوزاری‌و "کەمکردنەوەی توندوتیژی و خۆسوتاندن" لە رانیەو سلێمانی لە ناوچەی بەکرەجۆ سازدا، بەشی کۆتایی ئەو دوو خولە کە بە بەشی راهێنانی سپی سپێردراوبوو تایبەت بوو بە رۆڵی میدیاو هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەسەر ئەو بابەتە لەرووی میدیایەوە.

ئەو دوو خولە کە چوار رۆژبوو، دوو رۆژی لە رانیەو دوو رۆژی لەبەکرەجۆ، رۆژی یەکەمی تایبەت بوو بە بنەما بنەڕەتیەکانی کاری رۆژنامەوانی و رۆژی دوومیشی تایبەت بوو بە سۆسیال میدیا. خوولەکەی رانیە کۆتایی مانگی ئازار سازکرا، خوولی دووەمیشی لە رۆژانی ١٢و١٣/٤ دا لە سلێمانی لەناوچەی بەکرەجۆ سازکراو راهێنەرانی خوولەکە هەریەک لە شوان محەمەدو یاسین تەهاو سەردەشت عزیز بوو، لەهەر خولێکیشدا ٢٢ گەنج لەکچ‌و کوڕو پیاوی ئاینی بەشداریان تێدا کرد.

رێکخروای هارتلاند بۆیە ئەم دوو شوێنەی هەڵبژرادووە بۆ خوولەکە چونکە بەپێی توێژینەوەو ئامارێک کە ئەو رێکخراوە ئەنجامی داوە زۆرترین حاڵەتی توندتیژی دژی ژنان لە ساڵی رابردوودا لەو دوو جێگایە ئەنجامدراوە.  

 

ئه‌م بابه‌ته ‌2970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:35:02/05/2015