دەزانن تەنیایش ئەم سودانەی هەیە

زۆرجار باس لەوە دەكرێت كە تەنیا كێشەیەكی زۆری بۆ مرۆڤ دروست دەكات بە تایبەت لەڕووی دەرونییەوە، بەڵام چەند پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە تەنیای چەند سودێكی هەیە بەو مەرجەی بۆ كاتێكی كەمبێت.
سودەكانی تەنهایی:
1- تەنیایی وا دەكات چێژ لە هەموو ساتەكان وەربگریت، بەڵام لەگەڵ كەسانی دیكەدا ناتوانیت ئەوە بكەیت.
2- وا دەكات مرۆڤ بیر لە داهێنان بكەیتەوە.
3- كاركردن بەباشترین شێوە.
4- ئەگەر لەو جۆرە كەسانەیت ئارەزووی چوونە دەرەوە زۆر ناكەیت، ئەوا دانیشتن بەكلیلی خۆشبەختی دادەنرێت.
5- ئەنجامدانی چالاكی بەتەنها وا دەكات كەس و هاوڕێی تازە بناسیت.
6- مێشك فراوان دەكات و جەستە تازە دەكاتەوە.
7- تەنیایی وا دەكات بەئارەزووی خۆت بڕیار بدەیت و كار بكەیت، نەك كەسانی تر رێنیشاندەرت بن.



PM:01:08:03/05/2015