پوختەی دیداری بارزانی لەگەڵ ئۆباما‌و جێگرەكەی


نوسینگەی جێگری سەرۆك كۆماری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا پوختەی دیداری بارزانی لەگەڵ باراك ئۆباما‌و جۆ بایدن بڵاوكردەوە.

دەقی بەیاننامەیەك:


پوختەیەك لەسەر كۆبونەوەی سەرۆك و  جێگری سەرۆكی ئەمەریكا  لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق مەسعود بارزانی


سەرۆك ئۆباما بەشداری لەكۆبونەوەیەك كرد لە نێوان جێگری سەرۆكی ئەمەریكا جۆی باید ن و سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق مەسعود بارزانی لە كۆشكی سپی. چەند بابەتێكیان توتوێكرد,  لەوانە هەڵمەتی لێدان و لەكۆتاییشدا تێكشكاندنی داعش و باری دەستپێشخەریە سیاسیەكان بۆ بەدەنگەوەهاتنی پێویستیەكانی خەڵكی عێراق و پتەوكردنی هەماهەنگی لەسەرانسەری هەموو كۆمەڵگاكاندا. سەرۆك ئۆباماو جێگری سەرۆك بایدن دووپاتی  پشتیوانی بەهێزو بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایان بۆهەرێمی كوردستانی عێراق و گەلی كورد كردەوە. هەروەها دووپاتی پابەندی لەبن نەهاتوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایان لەژێر ڕۆشنایی ڕێككوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیدا بۆ عێراقێكی یەكگرتوو فیدراڵ و دیموكراسی  كردەوە هەروەك ئەوەی لەدەستوری عێراقدا پێناسەكراوە.

 
سەرۆك ئۆباماو جێگری سەرۆك بایدن ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی كوردیان كرد و پرسەی خۆیان بۆ قوربانیانی دەستی داعش لەسەرانسەری عێراق دەربڕی. سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆك ئۆباماو جێگری سەرۆك بایدنی كرد بۆ ئەو یارمەتیە سەربازیە گرنگەی كە ویلایەیتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەهەماهەنگیكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق و هێزە ئەمنەیكانی عێراق پێشكەشی پێشمەرگەی كردوە, بەو كردەسەربازیەشەوە كە بۆ پاراستنی هەولێر و بەشەكانی تری هەرێمی كوردستانی عێراق دوابەدوای كەوتنی موسڵ ئەنجامدرا. هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان بەغداد وهەولێر و ئاماژەیان بە پابەندی بەردەوامی هاوبەشیان كرد بۆ یارمەتیدانی ملێۆنان لەو مەدەنیانەی بەهۆی توندوتیژیەكانەوە لە ناوچەكە جێلەق بون.



PM:03:10:06/05/2015