سەلمان خان تاوانبارە و پێنج ساڵ سزا دەدرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی هندی سەلمان خان توانێك ئەنجام دەدات و چەند ساڵێك زیندانی دەكرێت.
دادگایەكی هندستان سزای پێنج ساڵی زیندانی بەسەر ئەستێرەی بەناوبانگ سەلمان خاندا دەسەپێنێت و دوای ئەوەی تاوانبار دەكرێت بە كوشتنی كەسێكی دەربەدەر و هەڵهاتنی لە تاوانەكە.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی هند، ئەو ئەكتەرە 49 ساڵە لەژێر كاریگەری ماددە كهولییەكاندا شۆفێری كردووە و دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستداوە كەسێكی كردووە بە ژێرەوە، ئەو كەسەش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە،" ئەمە جگە لەوەی چوار كەسی دیكەی بریندار كردووە.
هەرچەندە ئەم ڕووداوە ساڵی 2002 ڕویداوە، بەڵام لەئێستادا دادگا سزای زیندانی بۆ ئەو ئەكتەرە دەركردووە.



PM:02:57:07/05/2015