جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئێران، سه‌عید مونته‌زر مه‌هدی رایگه‌یاند: هێج که‌سێکی ئه‌منی ده‌وری نه‌بووه له خۆکشتنی"فەریناز خەسرەوانی" له هۆتێلێک له‌شاری مهاباد.
ئاژانسی تەنسیم 5/9 له زاری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئێرانه‌وه بڵاویکرده‌وه که ئه‌و که‌سه‌ی تۆمەتبارە بە كوشتنی كچە كوردەكەی مهاباد دانی بە تاوانەكەیدا ناوە .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی ئێران له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئه‌و ئاژانسه‌ی ئێران وتی: فەریناز خەسرەوانی لە ترسی ڕووداوەكە هه‌وڵی داوه لە پەنجەرەی هوتێلەكەوە بڕوات بۆ ژورێكی دیكە بەڵام كۆنترۆڵی لەدەستداوەو كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
رۆژی 5/4 له هۆتێل تارا له‌شاری مهاباد کچێکی شاره‌که به‌ناوی فەریناز خەسرەوانی له کاتێکدا خاوه‌نی هۆتێله‌که ده‌یه‌وێت کار ئاسانی بۆ چه‌ند پیاوێکی ئه‌منی رژێم بکات تا ده‌ستیدرێژی سێکسی بکه‌نه سه‌ر خۆی له هۆتێڵکه‌وه هه‌ڵده‌داته خوارێ وگیان له‌ده‌ستده‌دات.
به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه له رۆژی 5/7 خه‌ڵکی شاری مهاباد خۆپیشاندانیان کرد‌و هۆتێله‌که‌یان سووتاند، بارگرژیش سه‌رجه‌م شاره کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه.