داوای ئاشكراكردنی شوێنی كوشتن كوژراوەكانی شەڕی ناوخۆ دەكرێت
رێكخراوی چاودێری كورۆساید- چاك، لە بەیاننامەیەكدا داوا دەكات شوێنی كوشتنو شاردنەوەی كوژراوەكانی شەڕی ناوخۆ ئاشكرا بكرێتو روفاتی كوژراوەكان رادەستی كەسوكارەكانیان بكرێت.
دەقی بەیاننامەكە:
لەئاست ئەو کۆمەڵکوژییە بێ دەنگ نابین
ڕوفاتی کوژاروەکانی شەڕی ناوخۆ بگەڕێننەوە بۆکەس و کاریان
چاڕەنوسی دیل و بێسەرو شوێنکراوانی شەڕی ناوخۆی کوردستان لە یادی تێپەڕبونی ٢١ ساڵەی ئەو شەڕەدا ئاشکرا کران و ھەموو ئومێدی کەس و کاری قوربانییەکان و مرۆڤ دۆستان بۆ مانەوەی ئەوان لەژیاندا , لەناو بران کە ژمارەی کوژراوانی ئەم تاوانە بە گوێرەی ئامارە نا فەرمیەکان زیاتر لە ١٢ ھەزار کەسە و زیاتر لە 400 کەسیش بێ سەروشوێنن!!
ئێمە وەک رێکخراوی چاودێری کوردۆساید _ چاک وێرای ئیدانەکردنی بێباکی کابینەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر خەمساردی نواندنیان و دەستی بەدەستی کردنی کەس و کارەکانیان لە مەڕ چارەنوسی قوربانیەکان و دیلەکانی شەڕی ناوخۆ لە ماوەی ٢١ ساڵی رابردودا , سوربونی خۆمان لەسەر ھەڵوسێتەکانمان دوپات دەکەینەوە بۆ دادگای کردنی تاوانبارانی شەڕی ناوخۆ لەداگایەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆدا , چونکە لە پشتی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی حیزبەکوردیەکاند لەدوای ڕاپەرینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ ، چەندین تاوانبا رھەیە کەدەبێت بەتاوانباری جەنگ و پشتگیرکردن لە کوشتنی خەڵکی کوردستان بدرێنەدادگا و مافی تاوانەکانی خۆیان وەربگرن .
ڕبَکخراوی ئێمە لەئاست ئەم کۆمەڵکوژییە بێ دەنگ نابێت و لەھەنگاوی یەکەماندا وەک ھەڵوێستێکی شلگێڕانە داوای ئاشکراکردنی شوێنی کوشتن و شاردنەوەکانیان دەکەین و دەبێت کەس و کاری دیل و بێ سەرو شوێنکراوەکان کە ئێستا چارەنوسیان ئاشکرا کراوە , ڕوفاتەکانیان بگەڕێنرێتەوە بۆکەس و کارەکانیان , بۆئەوەی وەک کەس و کاری ئەنفال کراوەکانمان لە چاوەڕوانی ئازیزانیاندا لەوەزیاتر فرمێسکی خوێنین نەڕێژن ؟!
داواکارین لە سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستان پشتگیریمان بکەن بۆئەوەی ئەم تاوانە قیزەونانەی پارتە بەشەڕھاتووەکان فەرامۆش نەکەین و ڕێگە نەدەین جارێکی تر کورد بەدەستی کورد ئەنفال بکرێتەوە و بەکۆمەڵ بیان شارننەوە .
رێکخراوی چاودێری کوردۆ ساید –چاک
8/5/2015
PM:01:22:09/05/2015