نێچرڤان بارزانی سبەینێ سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات

دوای ئەوەی ئەمشەو نێجیرڤان بارزانی سەردانی نەوشیروان مستەفای کرد، بڕیارە سبەی ٥/١٠سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات.

ئەمشەو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا لەگردی زەرگەتە لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی کرد.

بەپێی میدیاکانی گۆڕان "رێكخه‌ری گشتی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە وابڕیارە سبەی سەرۆکی حکومەتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بکات.

ئەو سەردانەی نێچرڤان بارزانی بۆ سلێمانی بۆ بەشدارییە له‌ فیستیڤاڵی یه‌كه‌می فیلمی ئه‌وروپیە کە له‌شاری سلێمانی ئەمڕۆ ٥/٩ دەستی بەکارەکانی کردو شەش رۆژ دەخایەنێت.



AM:12:17:10/05/2015