سەرۆكی هەنگاریا: هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌كات


ئەمرۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسیان لەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و هەنگاریا كرد.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ڤیكتۆر ئۆربان، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند: هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی سەقامیگری دەكات لەناوچەیەكی زۆر ناسەقامیگردا، هەرێم دەتوانێت بەشێك بێت لەسەقامگیری ئەو ناوچەیەدا، لەبەرئەوە ئێمە بەردەوام پشتیوانیمان لە هەرێم كردوە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا باسی له‌و خوێندكاره‌ كوردانه‌ كرد كه‌ له‌هه‌نگاریا ده‌خوێنن وتی‌: "سی خوێندكاری كورد لێره‌ ده‌خوێنن، ئێمه‌ هه‌وڵه‌ده‌ین چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان فراوان بكه‌ین".

وتیشی: "چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هه‌نگاریی له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له‌و باره‌ ناهه‌مواره‌دا ئێمه‌ بڕیارمان نه‌دا كۆمپانیاكان بكشێنینه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌كات".

هەروەها  بارزانی لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاند: ئەو دانوستانانەی لەنێوان ئێمە و هەنگاریادا بەڕێوەچوو زۆر بەسود بون، دەرفەتی زۆر هەیە لەنێوانماندا.

وتیشی "گەلی ئێمە روبەروی ترسناكترین گروپی تیرۆرستی بۆتەوە، بەڵام بەپشتیوانی خوا و بەئازایەتی پێشمەرگە و پشتیوانی جیهانی روبەرویان بوینەوە و داعش توشی شكستێكی گەورە بوە".



PM:03:45:11/05/2015