گۆڕان: پێویستە ئەو میدیانەی دەهۆڵ بۆ شەڕی ناخۆ دەكوتن سزا بدرێن

پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایگەیاند هەر حیزب و میدیایەکیش ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەهۆڵ بۆ شەڕی ناوخۆ بکوتێت ، ئەوا دەچێتە خانەی دوژمنانی کوردو بەرەی تورکیا و ئێرانەوە.

د. شێركۆ محەمەد ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كورستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لەنوسراوێكدا دەنوسێت: شەڕی کورد بە کوردی نێوان pkk و حیزبی دیموکرات ، لەم کاتەدا ، تەنیا ، لە بەرژەوەندی دوژمنانی کوردە ، بەتایبەتی تورکیا و ئێران ، هەر حیزب و میدیایەکیش ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەهۆڵی ، بۆ بکوتێت ، ئەوا دەچێتە خانەی دوژمنانی کوردو بەرەی تورکیا و ئێرانەوە.

هەروەها دەڵێت "بۆیە ، لەسەر پەرلەمانی کوردستان ، بەتایبەتی لیژنەی ڕۆشنبیریی و راگەیاندن پێویستە ، وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاگاداربکاتەوە، تائەندازەی داخستن و وشککردنی سەرچاوەی دارایی ئەو دەزگایە، بەتایبەتی ئاراستەی دیاریان، لەناودا هەیە ، کە لەم پرسە و پێشو تریشدا، بەرونی بانەگەشە، بۆ سیاسەتی تورکیا دەکەن ، بۆیە ئەمانە ، بە ئاشکرا ئاو ، لە ئاشی دوژمنانی کورد
 دەکەن و ئامرازی تێکدانی یەکڕیزی نەتەوەیی کوردن .

لەسەرلەبەیانی  ئەمرۆوە ژمارەیەك میدیای نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان گرنگییەكی زۆریان بە كێشەی نێوان پەكەكە‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان دا.



PM:06:10:24/05/2015