وێنەیەکی برا گەریلاکەی سەلاحەدین دەمرتاش لەقەندیل

‌فۆتۆکە لە کاروخ حەسەن ەوە وەرگیراوە
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند برایەکەی لە شەنگال شەڕی داعش دەکات، سپی میدیا وێنەیەکی ساڵێک لەوەوبەری براکەی بڵاودەکاتەوە لە قەندیل.

وێنەیەکی نورەدین دەمیر تاشی برای هاوسەرۆکی هەدەپە دەست سپی کەوتووە کە لەقەندیل لەگەڵ چەند هاڵاتییەکدا زستانی ٢٠١٤ گیراوە. 

بێژەری کەناڵێکی تورکی لەچاوپێکەتنێک لەگەڵ سەلاحەدین دەمرتاش پرسیاری ئەوەی لێکرد کە وتەبێژی حکومەت یاڵچین ئاکدۆغان باسی لە براکەتان کرد و داودئۆغلو پرسیاری ئەوەی کردووە کە براکەتان لە کوێیە؟ له‌وه‌ڵامدا سەلاحەدین دەمیرتاش وتی" لێپرسینەوە له‌ ئەندامێکی بنەماڵەکەمان لە مەیدانەکانی هەڵبژاردنه‌ نە لەگەڵ ئەخلاقی سیاسی و نە ئەخلاقی هەڵبژاردن نایەتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر بە پەرۆشە بزانێ پێی دەڵێم کاکەم مەبەستی (نورەدین دەمیرتاش) لە دژی ئەو چەتە و بەربەیه‌ دەستدرێژکارانەی داعش کە چەکیان دەدەنێ، لە بەرخودانێکی شەرەفمەندانە دایە، لە مەخمور و شەنگال ئابڕووی مرۆڤایەتی دەپارێزێ، بەڵام سوپاکەی ئێوە چی دەکات لەبەرامبەر ئەو بەربەریانە، سەرەتا حسابی ئەوە بدەن".
براکەی دەمرتاش ئەو گەنجەیە جلی کوردی لەبەردایەو لەناوەراستیاندا وەستاوە.



PM:02:05:27/05/2015