مەترسیەکی گەورە لەسەر ئابوری عێراق ئاشکرا دەبێت

پەرلەمانتارێکی کورد هەندێک زانیاری ژمارەی لەسەر مامەڵەی بانکی ناوەندی عێراق بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: بانکی ناوەندی عێراق مجازەفە دەکات بە پاشەڕۆژی عێراقەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری بە سپی میدیای راگەیاند : بەپێی مادەی (٥٠) لەیاسای بوجەی عیراقی فیدراڵ بانکی ناوەند تەنها بۆی هەیە بڕی(۷٥) ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە ، بەڵام بانکی ناوەندی پابەند نابێت بەو بڕیارەوە ئەمە جگە لەوەی پێچەوانەی دەستورە موجازەفەیەکی ترسناکە بە پاشەڕۆژی ئابوری وڵات.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: لەئیستەدا بانکی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە (۱٠٠) ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە بەڵام دوێنی ۲٠۱٥/٥/۲٦ بڕی (۲۳۲۸۱٤۳۹۷) ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە کەلەماوەی ۲٠۱٥/۱/٤ تا ۲٠۱٥/٥/۲٦ بڕی(۱۲٦٠۷٤٠٥( دوازدە ملیار دۆلار شەسەد و حەوت ملیۆن و چوار سەدو پێنج هەزار دۆلاری خستوەتە بازارەوە لەهەمان کات و ماوەی ساڵی ۲٠۱٤/۱/٤ تا ۲٠۱٤/٥/۲٦ بڕی (۱۹۸۸٤۳۲٠٠٠) نۆزدە ملیارو هەشسەدو هەشتاو چوار ملیار و سێسەدو بیست ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید پێیوایە ئەگەر بەم هەنگاوەی ئێستای بانکی ناوەندی دۆلار دانەبەزیت لەماوەی یەک هەفتەدا ئەوا دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە دەبێتە هۆی گرانیەکی گەورە و گرفتی ئابوری عێراق زیاتر دەبیت وئابوری عێراق لەلێواری هەرس نزیک دەکاتەوە.



PM:11:30:27/05/2015