ئەڵمانیا: بەردەام دەبین لە پشتیوانی هەرێمی کوردستان

لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکی و فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی بەرلین و شاندی لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان، پرسی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیریی و شەڕی دژ بە تیرۆرستان و پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەڵمانیا گفتگۆی لەسەر کرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کە ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوار شەممە لە پەرلەمانی هەرێمی بەرلین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ئەڤرم سومەر ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بەرلین، هیوای خواست ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتای پەیوەندییەکی بەهێز بێت لە نێوان هەردوو پەرلەماندا، دواتریش پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی سۆشیال دیموکرات و پارتی کریستیان مەسیحی وچەپی ئەڵمانی، پرسیاریان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان.

پەرلەمانتارانی بەرلین، سوپاسی ئازایەتی پێشمەرگەیان کرد لە شەڕی دژ بە تیرۆرستاندا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێناوە، ئاماژەشیان بەوەدا کە ئەوان پشتیوانی حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە هاوکاری سەربازی و مرۆیی بۆ هەرێمی کوردستان، لە رابردووشدا ئەڵمانیا هاوکاری گەورەی سەربازی و مرۆیی  پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لەو هاوکارییانە.

دواتر، پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی بەرلین کرد و داوایان کرد بەدەر لە بواری سەربازی ومرۆیی لە بواری ڕۆشنبیریی و فەرهەنگیدا  هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن .



PM:12:42:03/06/2015