پارێزگاری زیقار هۆکاری مردنی تاریق عزیز ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ ٦/٥ تاریق عەزیز گەورە بەرپرسی رژێمی پێشووی سەدام مرد، پاریزگاری زیقار ئەو شارەی ناوبراوی تێدا زیندان بووە، هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا دەکات.

یەحیا ناسری پارێزگاری زیقار بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاند" جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی سەردەمی سەدام، تاریق عەزیز بە سەکتەی دڵ مردووە".

پارێزگاری زیقار ئاشکرای دەکات کە تاریق عەزیز چەند جارێکی تر لەم ماوەیەی پێشوودا بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حسێنی فێرکاری و چاکبۆتەوە.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمڕۆ سەکتەیەکی توند لە تاریق عەزیزی داوە بۆتە هۆێ راوەستانی دڵی و هەوڵە پزیشکییەکان بۆ چارەسەرکردنی سوودی نەبوو.

تاریق عەزیز حوکمی لەسێدارەدانی هەبووە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوەو تەنها جێبەجێکردنی مابوو.



AM:12:22:06/06/2015