ماست یەكێكە لە شیرەمەنییە بەسود و گرنگەكان بۆ تەندروستی و بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەری ئەنجامدراوە، خواردنی ئەم سودانەی دەبێت بۆ لەش.
1-بەهۆی ئەو كالۆریە كەم و ڤیتامینە زۆرەی كە لە پێكهاتەكەیدا هەیە بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە حەز بەكەمكردنەوەی كێشیان دەكەن.
2- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری گەدە چونكە مادەیەكی تایبەت لە پێكهاتەی ماستدا هەیە كە دەبێتە هۆی پاككردنەوەی گەدەی مرۆڤ لە بەكتریا و میكرۆب.
3- گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشیەكانی دڵیان لەگەڵدایە چونكە ڕێژەیەكی كەم چەوری تێدایە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی دیوارەكانی دڵ و پاككردنەوەی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە وەسـتانی لەناكاوی دڵ.
4- دەبێتە هۆی نەرمكردنەوەی پێست و پاككردنەوەی لەو بەكتریا و میكرۆبانەی كە بەهۆی زیاد بەكارهێنانی ماكیاژەوە لەسەر پێست دەگیرسێنەوە.