ئێران هێزێكی زۆر بەرەو قەندیل دەجوڵێنێت

لەماوەی دوو رۆژی رابردوو هێزێكی زۆری سوپای پاسداران بەرەو ناوچە سنورییەكانی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ناوچەكانی بناری قەندیل رۆیشتوون‌و لەوناوچانە جێگیر بوون.

بەپێی هەواڵێكی فورات نیوز، حكومەتی ئێران لەماوەی هەفتەی رابردوو چەندین جموجوڵی سەربازیی لە ناوچە سنوریەكان كردوە‌و لە دوو رۆژی رابردووشدا هێزێكی زۆری سوپای پاسداران بەرەو ناوچە سنوریەكانی سەردەشت- قەندیل لەوانە دەشتی وەزەنە‌و ئاوایی نەڵاس رۆیشتوون.

بەپێی هەواڵەكە مەبەستی كۆماری ئیسلامی لە جوڵاندنی ئەو هێزە نانەوەی شەڕ دژی "بزوتنەوەی ئازادیخوازی كورستان"ە.



PM:04:51:11/06/2015