ئۆردوغان بە ناراستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر سەلاحەدین دەمیرتاش و دەڵێت: رێگا نادەین هیچ سیاسییەکی تازە هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی تورکیا بکات.
ئۆردوغان لەئاهەنگی دەرچوونی ژمارەیەک قوتابی لە ئەنقەرە وتی: دەبێت هەموومان واز لە دەستەواژەی "من" بهێنین و لە کاتێکی کورتدا حکومەت پێکبهێنین بۆ ئەوەی کاروانەکە بەردەوام بێت.
ئۆردوغان دەڵێت: بۆ کەس نییە بڵێت "من" سەر بەهەر لایەنێک بێت و پێویستە بڵێت "ئێمە".
چاودێرانی کاروباری تورکی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەیب ئۆردوغان بەدرێژای ساڵانی رابردووە هەر دەیووت " من" ئێستا بە گۆشەی ١٨٠ پلە پێچی کردۆتەوەو دەستەواژەی " ئێمە" بەکاردەهێنێت، ئەمەش پاش ئەوەی حیزبەکەی شکستی هێنا لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا کە بتوانێت زۆرینەی رەها بەدەستبهێنێت.