ئەستێرەی عەرەب داوا دەکات گۆرانیبێژەکەی داعش لە سێدارە بدرێت

‌مایا دیاب و فەزل شاکر
ئەستێرەی لوبنانی مایا دیاب کە بە جوانترین ئەستێرەی عەرەب هەژمار دەکرێت، داوا لە حکومەتی لوبنان دەکات حکومی لە سێدارەدان بدات بەسەر گۆرانی بێژی ناو داعش، فەزل شاکر کە تازە خۆی رادەستی حکومەتی ئەو وڵاتە کردۆتەوە.

رۆژنامەی ( وەتەن ) لە زاری مایا دیابەوە دەڵێت" بۆیە دوا دەکەم کە لەسێدارە بدرێت لەبەر ئەوەی دەستی هەیە لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی و سەربازەکانی لوبناندا".

فەزل شاکر گۆرانی بێژ کە ماوەیەکی بەرچاو لەناو ریزەکانی داعش دا بوو، ماوەیەک لەمەوبەر خۆی رادەستی دەزگا ئەمننیەکانی لوبنان کردەوەو رایگەیاند کە ئەو دەستی نییە لە هیچ تاوانێکدا، هەروەها دەستی نییە لە کوشتنی سەربازە لوبنانییەکاندا.



PM:11:47:16/06/2015