زیاتر لە 120 چەكداری داعش كوژران
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی سوپادا 124 چەکداری داعش کوژراون و هەروەها ٤ زرێپۆشیان تێکشکێنراون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئەمرۆ هەینی رایگەیاند " هێزە ئەمنییەکان و هێزی ئاسمانی عێراق توانیویانە دادگای شەرعی داعش لە رومادی لەنێوببەن، هەروەها 8 ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لە ئەنبار و کەرکوک و سەڵاحەدین تێكشكاندوون".
هەروها ئاماژەی بەوە كردووە، کە هێزە ئەمنییەکان و سوپا و هێزی ئاسمانی عێراق توانیویانە لە ناوچەی حوسەیبییە، کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی و ماددەی کیمیایی بەتەواوی خاپووربکەن.
PM:04:15:19/06/2015