سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتوو له بادینان دژی به‌شداریکردنی فراکسیۆنه‌که‌یان له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌رییان سازکرد، وته‌بێژی یه‌کگرتوو هیوای میرزا سابیریش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێـت له تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له نوسێنێکدا ده‌ڵێت: یەكێك لە خاڵەكانی هێزی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان یەكریزی و برایەتییە لەنێوان هەموو ئەندامان و دەڤەرەكان و هەر لێدوان و بابەتێك پێچەوانەی ئەو ستراتیژانەبێت یەكگرتوەكان مەحكومی دەكەن .
وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەشڵێت: خوشكان وبرایانم دڵنیا دەكەمەوە ئەگەر بۆچونێكی جیاواز لەسەر بابەتێك هەبێت ئاساییە و دواتر لەكەش وهەوایەكی برایانەدا قسەی لەسەر دەكەین .
دوێنی سه‌رجه‌م فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی که 10 ئه‌ندامن به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانیان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد، ته‌نها ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ئافره‌تیان نه‌بێت که خه‌ڵکی دهۆکه، به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فراکسیۆن دوێنی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووله‌بادینان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا دژی هه‌ڵوێستی فراکسیۆنه‌که‌یان وه‌ستانه‌وه.