لەسەر هەبوونی چەند ئەکاونتێک بەناوی د. یوسف محەمەدەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
ماوەیەکە چەند پەیج و ئەکاونتێک بەناوی(د.یوسف محەمەد سادق) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کراوەتەوە، خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە، جگە لەم پەیجە سەرۆکی پەرلەمان هیچ پەیج و ئەکاونتێکی نییە، چالاکی و بابەتەکانی خۆی تەنها لەم پەیجەوە بڵاو دەکاتەوەو ئەمە ئەمە تەنها پەیجی فەرمییەتی.