"بەم سێ‌ مەرجە بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سازانە"

پەرلەمانتاری گۆڕان هۆشیار عەبدوڵا لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و گەیشتن بە سازدان سێ مەرجی گۆڕان ئاشکرا دەکات.

هۆشیار عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: مه‌رجی‌ یه‌كه‌م سەرەوەر بوون و نە شکاندنی یاسایه‌ و هه‌روه‌ها بەرژەوەندی گشتی پێش بنەمای سازان بکەوێت، مه‌رجی سێهه‌میش لەسەر بنەمای لە گۆڕنانی دیموکراسی نەبێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدەكات بە بێ‌ ئەو مەرجانە سازان دەبێتە سزا و ترازان و سازش، نەك ئه‌نجامدانی سازان خۆی.

هۆشیار عەبدوڵا دەشڵێت: لە راستیدا ناکرێ لایەنێک جا هەر لایەک بێت، پێی وابێت سازان واتا رازی بون لەسەر قسە و بۆچون و تەرحەکانی ئەو، لە راستیدا ئەوە سازان نیە و سەپاندنە. چەقین لەسەر خاڵێک و نەهاتن و رەتکردنەوەی هەموو جوڵەیەک بەروی بۆچونەکانی تردا ، سازان نیە بەڵکو ملنەدانە .



PM:12:31:29/06/2015