متمانە لە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەی شەهید سێندرایەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گەندەڵی لە بواری دابەشکردنی ژمارەیەکی زۆر زەوی لەلایەن سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەی شەهیدەوە، متمانەی لێ سەندرایەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆی ٣٢ ئەندام ٢٩ ئەندام ئامادەبوون و ٢٨ ئەندام دەنگیاندا لەسەر متمانە سەندنەوە لە خدر کەریم لەسەر گەندەڵی لەبواری زەوی دابەشکردندا لە پارێزگای هەڵەبجە.

ئەم کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سێهەم کۆبوونەوەیە لەسەر ئەو پرسە، لەدوو کۆبوونەوەی پێشوودا گوێ لە سەرۆکی شارەوانی گیراو بەڵگەکانی پێشکەش کرد.   



PM:12:11:30/06/2015