ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ هۆشیاری سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەدات‌و دەڵێت "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ویستی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵكاته‌وه لێی قه‌بوڵ نه‌كه‌ین".
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەوتارێکیدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە بەناونیشانی (دوای 25 ساڵ حوكمڕانی، ئایندهی كورد‌و ململانێ ناوخۆییه‌كان) دەڵێت " ئه‌مڕۆ كه گه‌لی كورد ئه‌و هه‌موو قۆناغه‌ی بڕیوه، وێڕای بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕی و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه و هاووڵاتیان له قه‌یراندان پێویسته زمانی یه‌كتر قبوڵ كردن و عه‌قڵ و مه‌نتق شوێنی زمانی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بگرێته‌وه، بۆیه‌شه پێمباشه جارێكی تر خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ویستی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵكاته‌وه لێی قه‌بوڵ نه‌كه‌ین، به‌ڵكو پێویسته توانا سه‌ربازییه‌كانمان له جه‌نگی پاراستنی خاك و سنووردا سه‌رف بكه‌ین، ناشبێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ كه ئه‌گه‌ر ئهمریكاو هاوپه‌یمانان نه‌بوونایه ئه‌وا ته‌رازووی هێزی له نێوان ناحه‌زانی كورد و هێزی پێشمه‌رگه به پێشوهیهكی تر ده‌بوو".
شاڵاو سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمیش داوای سازانی لایەنەکان دەکاتو دەڵێت "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م ته‌وافوق بكرێ له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو و ژێركه‌وتوو نییه‌و له ئه‌گه‌ری هه‌ر شتێكی نه‌خوازراودا گه‌لی كورد هه‌مووی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ، بۆیه بهراشكاویه ده‌یڵێم و ئه‌گه‌رچی به گوتنی شتی هه‌ق تۆمه‌تت بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به باشی ده‌زانم هه‌رچی رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنی ئه‌هلی و ئازاد هه‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نایه‌نه پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان"
دوای 25 ساڵ حوكمڕانی، ئایندهی كورد‌و ململانێ ناوخۆییه‌كان
ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد له‌دوای 25 ساڵ له حوكمڕانی كوردی و هه‌ڵبژاردن نه‌یتوانیوه حكومه‌ته‌كه‌ی بكاته موئه‌سه‌ساتی و حكومه‌تی هاووڵاتی، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ئه‌و 25 ساڵه‌دا بارودۆخی ده‌ره‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بووه‌و بوونی سه‌دام له به‌غداو تاوانه‌كانی و دوای رووخانی رژێم و درووستنه‌بوونی حكومه‌تێكی به‌هێز له به‌غدا، هه‌موو ئه‌مانه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد بوون و فاكته‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی دنیای ده‌ره‌وه زیاتر بایه‌خ به دۆزی گه‌لی كورد بده‌ن، له پاڵ بارودۆخی ده‌ره‌كی و بایه‌خی دنیای ده‌ره‌وه به دۆزه‌كه‌مان، پێویسته بارودۆخی ناوخۆمان چاك بكه‌ین و هه‌وڵده‌ین هه‌ردوو بارودۆخه‌كه به‌یه‌كه‌وه بڕۆنه پێشه‌وه.
ئه‌مڕۆ كه گه‌لی كورد ئه‌و هه‌موو قۆناغه‌ی بڕیوه، وێڕای بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕی و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه و هاووڵاتیان له قه‌یراندان پێویسته زمانی یه‌كتر قبوڵ كردن و عه‌قڵ و مه‌نتق شوێنی زمانی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بگرێته‌وه، بۆیه‌شه پێمباشه جارێكی تر خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ویستی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵكاته‌وه لێی قه‌بوڵ نه‌كه‌ین، به‌ڵكو پێویسته توانا سه‌ربازییه‌كانمان له جه‌نگی پاراستنی خاك و سنووردا سه‌رف بكه‌ین، ناشبێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ كه ئه‌گه‌ر ئهمریكاو هاوپه‌یمانان نه‌بوونایه ئه‌وا ته‌رازووی هێزی له نێوان ناحه‌زانی كورد و هێزی پێشمه‌رگه به پێشوهیهكی تر ده‌بوو.
داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م ته‌وافوق بكرێ له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو و ژێركه‌وتوو نییه‌و له ئه‌گه‌ری هه‌ر شتێكی نه‌خوازراودا گه‌لی كورد هه‌مووی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ، بۆیه بهراشكاویه ده‌یڵێم و ئه‌گه‌رچی به گوتنی شتی هه‌ق تۆمه‌تت بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به باشی ده‌زانم هه‌رچی رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنی ئه‌هلی و ئازاد هه‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نایه‌نه پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. ئاشكرایه‌و ناشاردرێته‌وه زۆرێك له تێزه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌لی كورد دوای دوو ساڵی تر و له 2017 ده‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ كه مه‌سه‌له‌ی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان یه‌ك مه‌سه‌له‌یه و ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی میلله‌تێكی 50 ملیۆن تا ئێستا بێ كیانه. له‌وانه‌یه زۆربه‌مان دڵخۆش بین به‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی ئێستا له كوردستان هاتۆته ئاراوه‌و به‌شێكیشمان ده‌ناڵێنین به ده‌م ئه‌و گیروگرفت و كێشانه‌ی به‌رۆكی گرتووین، هاوكاتی ئه‌وه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ر زۆر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین زۆر خهتهرناكهو له‌وانه‌یه تووشی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌مان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌شه به گرنگی ده‌زانم به عه‌قڵ و مه‌نتق ئاوڕێك له رابردوو بده‌ینه‌وه‌و ئه‌زموونی ساڵی 1975 وه‌ربگرین، كه ئه‌وكات كورد ته‌نها یه‌ك حزب و یه‌ك قیاده‌ی هه‌بوو، بۆیه به بچووكترین فشار ئاشبه‌تاڵی كرد، له كاتێكدا ئه‌و سه‌رده‌مه حكومه‌تی به‌غدا لاوازتر بوو له سه‌رده‌مه‌كانی تر.
ئه‌زموونێكی تر هه‌یه به گرنگی ده‌زانم كه باسی بكه‌م، ئه‌ویش له ساڵی 1988 و له كات و ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، له‌وه‌ی دووه‌م كورد زۆر لاوازتر بوو له حكومه‌تی ناوه‌ند و ئاوه‌دانیش له كوردستان نه‌مابوو، به‌ڵام چونكه ئه‌وكات به‌ره‌ی كوردستانی هه‌بوو (هه‌رچه‌ند ئه‌وكات یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاریگه‌رترین هێز بوو له‌ناو به‌ره‌كه) به‌ڵام به هه‌موو لایه‌نه‌كان بڕیاری به‌رگری دراو ئه‌نجام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست هات. له‌دوای راپه‌ڕینیش سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی له شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك) له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌براو دهۆكیش له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، به جۆرێك (كۆسره‌ت ره‌سول لێپرسراوی به‌ره له هه‌ولێر، قادری حاجی عه‌لی لێپرسراوی به‌ره له سلێمانی، جه‌بار فه‌رمان لێپرسراوی گه‌رمیان و كه‌ركووك، فازڵ میرانی لێپرسراوی به‌ره له دهۆك) به‌ڵام زروفه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی كورد زۆرێك له هاوكێشه‌كانی گۆڕی. بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌رمان هاتووه و له‌به‌رئه‌وه‌ی له خێزانێكی تێكۆشه‌رم له‌ناو چه‌قی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌وره بوومه و له رێگه‌ی باوكیشمهوه ئاگاداری ورده‌كانی زۆرێك له شته‌كانم، بۆیه به‌م نامه‌یه داوا له سه‌رۆك بارزانی و جه‌نابی كاك نه‌وشیروان و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی جارێكی تر مه‌جال نه‌ده‌ن خه‌ڵكی نابه‌رپرس یاری به مه‌سه‌له گه‌وره‌كه بكه‌ن، كه ئه‌ویش ئایندهی كوردستان و ئه‌و پاڵپشتی و پشتیوانیه نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه له گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێ، ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ته‌سلیم بوونی ئیراده‌ی كه‌س نیم بۆ ئه‌وی تر، به‌ڵام یه‌كتر قبوڵ كردن و سازش كردن بۆ یه‌كتر له پێناو ئایندهی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییه نه‌ك ته‌نازول و شكست له سیاسه‌تكردندا.
* ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان