" هه‌رێمی کوردستان بڕیاری فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی دا"

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ سپی میدیای راگه‌یاند :هەرێمی کوردستان بڕیاری سەربەخۆیی ئابوری دا. دەرئەنجامەکەی دەبیت هەمومان لەئەستۆی بگرین.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت: هەرێم بڕی (۱٦۷۱۷۱٠۲) شازدەملیۆن و حەوسەدو حەڤدەهەزارو سەدو دوو بەرمیلی نەوتی هەناردەکردوە ، واتە ڕۆژانە بڕی (٥۷٦٤٥۲) پێنج سەدو حەفتاو شەش هەزارو چوارسەدو پەنجاودوو بەرمیل لەڕۆژێکدا.
ئه‌و ده‌ڵێت: بڕی نەوتی ڕادەستکراو بە کۆمپانیای سۆمۆ کەنەوتی کەرکوکە(٤۲۹۲۲۲۳) چوارملیۆن و دوسەدو نەوەدو دوو هەزارو دوسەو بیست و سێ بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق کراوە لەڕێگەی سۆمۆوە ،واتە بڕی (۱٤۸٠٠۸) سەدو چل و هەشت هەزارو هەشت بەرمیل لەڕۆژیکدا.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌می کێڵگه‌کانی هه‌رێم ده‌لێت: بڕی نەوتی هەریم کەلەکێڵگەکانی هەرێم دەرهێنراوەو ڕادەستی سۆمۆ کراوە تەنها (۱۹٤۷۱۱) سەدو نەوەدو چوار هەزارو حەوسەدو یازدە بەرمیل بۆ مانگی (٦) واتە ڕۆژی (٦۷۱٤) شەش هەزارو حەوتسەدو چواردە بەرمیل لەڕۆژێکدا.کەواتە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی (٦) نەوتی هەرێم و کەرکوک بڕی (٤٤۸٦۹۳٤) چوار ملیۆن و چواسەدو هەشتاو شەش هەزار بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ کردوە واتە ڕۆژانە بڕی (۱٥٤۷۲۲) سەدو پەنجاو چوارهەزارو حەوتسەدو بیست و دوو بەرمیل لەڕۆژێکداکە نزیکە لەڕێژەی رادەستکردنی مانگی (۱) .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ فرۆشتنی خۆی بڕی(۱۲۲۳٠۱٦۸) دوازدە ملیۆن ودوسەدو سی هەزارو سەدو شەست و هەشت بەرمیلە بۆ مانگی (٦) ، واتە هەرێم بۆ فرۆشتنی خۆی ڕۆژانە (٤۲۱۷۳٠) چوارسەدو بیست و یەک هەزارو حەوتسەدو سی بەرمیلی هەناردە کردوە.



PM:05:41:01/07/2015