قاسمی سلێمانی بارزانی‌و سەرکردە کوردەکان دەبینێت

قاسمی سلێمانی گەشتێکی مەکوکی لەنێوان بەغداو سلێمانی و هەولێر دەستپێکردووەو داوای رێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر دەکات.

قاسمی سلێمانی بەرپرسی قەرارگای قودس کە لەبەغداوە هاتۆتە کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە بارزانی و سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبۆتەوەو، داوای لەبارزانی کردووە لەگەڵ بە‌غدا رێکبکەون و ئامادەی وڵاتەکەشی بۆ نێوبژیوانی پێشانداوە.

کەناڵی کەی ئێن ئێنی  بزووتنەوەی گۆڕانیش لەهەندێک سەرچاوەی تایبەتی خۆیەوە ئەو سەردانەی پشتڕاستکردۆتەوەو ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە کە قاسمی سلێمانی چاوی بە عەبادیش کەتووەو هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کەدوای لابردنی گەمارۆکانی رۆژئاوا لەسەر وڵاتەکەی، سیاسەتی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە لە کۆمەککردنی هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا.

ئەو کەناڵە هیچ ئامژەیەکی بۆ ئەوە نەکردووە کە ئەو بەرپرسە ئێرانییە هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نەوشیراون مستەفا کردبێت.
 



PM:11:18:21/07/2015