کۆشکی سپی بەڕەسمی وەڵامی ڕۆژنامەنوسانی کوردستانی دایەوە
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆی كورد لە ئەمەریکا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردبوو بۆ یادی شه‌هیدكردنی سۆرانی مامه حه‌مه، و داوایانكردبوو كه پشتیوانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ میدیای ئازاد ده‌رببرن، كۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه ده‌دەنەوە.
له به‌دواداچونێكدا بۆ وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه هه‌ریه‌ك له كۆكشی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ میدیای ئازاد له كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن كه هێشتا عێراق و هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ رۆژنامه‌نوسان و داواش له حكوكمه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی كه‌یسی رۆژنامه‌نوسان راده‌ستی دادگا بكات.
لەو وەڵامە هاوبەشەدا ئەو دوو ناوەندە بڕیاربەدەستەی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە "داوایان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانی پێشێلكاری دژ به رۆژنامه‌نوسان بكه‌ن و تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسانه راده‌ستی دادگا بكه‌ن."
لە بەشێکی دیکەی وەڵامە هاوبەشەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاو کۆشکی سپی‌دا بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە نامەکەیان ئاڕاستەکردبوون، ئاماژە بەوەدەکەن " ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانی كردنی میدیا ئازاد له كوردستان و له عێراق و له جیهانیش، وەهه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كیشمان له میدیاكارانی ئازاد له كوردستان ئیدانه كردووه له داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌مه."
له به‌شێكی تری وه‌ڵامه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆكشی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا هاتووه كه ئه‌مریكا به گه‌وره‌یه‌وه له ئازایه‌تی و بوێری رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و عێراق بە گشتی ده‌روانێت، وه رێزێكی زۆریش له‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌نێت كه له‌م پێناوه‌دا بونه‌ته قوربانی له كورستان.
دوێنێ (۲۱‌ی تەمووز) ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی کوردی دانیشتوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەسەروبەندی تێپەڕبونی حەوت ساڵ بەسەر تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمەدا نامەیەکیان گەیاندە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکاو چەند ناوەندێکی دیکەی خاوەن بڕیاری ئەمریکاو جیهان.
ئیمزاکان:
ـ بەڵێن ساڵح (چانتیڵی، ڤێرجینیا)
ـ ئاسۆ جەبار (هاریسۆنبورگ، ڤێرجینیا)
ـ دەخیلی شەمۆ (فێرفاکس، ڤێرجینیا)
ـ گۆران دوکانی (ڤێرجینیا بیچ، ڤێرجینیا)
ـ یەحیا بەرزنجی (سەنتەرڤێڵ، ڤێرجینیا)
ـ سەرکەوت شەمسەدین (ئاڕلینگتۆن، ڤێرجینیا)
PM:03:03:22/07/2015