پەکەکە: لە ١١ی شەوەوە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی بادینان لە باشور دەکەن

پەکەکە رایگەیاند : لە کاتژمێر ١١ی ئەمشەوەوە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بەبۆردومانی ناوچەکانی بادینان کردووەو بەمەش هیچ مانایەک بۆ ئاگر بەست نەماوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە  لەبارەی هێرشی شەوی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک  رایگەیاند: هەرێمەکانی بادینان و چەندین هەرێمی دیکە بۆردومان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بێ وەستان بۆردومان کراوە. ( بێ ئەوەی ئەو شوێنانە بڵێت کە بۆردومان کراون).

هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ئایندەدا ئەو شوێنانە رادەگەیەنن کە بەر بۆردومان کەوتوون.

هاوڵاتیانی شاری رانیەش لە باشوری کوردستان ئاماژەیان بۆ بیستنی دەنگی فرۆکەی جەنگی کرد لە ئاسمانی شارەکەیان.



AM:04:00:25/07/2015