فرۆکەکانی تورکیا بۆردومانی خوا کورک دەکەن

بۆ رۆژی دووەم فرۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی پەکەکە لە ناو هەرێمی کوردستان، لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا فڕۆکەکان بۆردومانی ناوچەی خواکورک دەکەن.( دەکەوێتە سێ گۆشەی عێراق – ئێران – تورکیا ).

سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو پەکەکە بە سپی راگەیاند ماوەی کاتژمێرێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردۆووە بە بۆردومانی ناوچەکانی خواکورک و حەفتانین

ئەم ‌هێرشانە درێژە پێدەری هێرشەکانی شەوی ٧/٢٤ کە زیاتر لە ٨٥ فرۆکە بەشداریان کردو وەک پەکەکە بە دووجار رایگەیاند چوار گەریلا کە یەکێکیان ئەندامی کۆنسەبوو گیانیان لەدەستدا، هەروەها چوار هاوڵاتی سڤیلیش بریندار بوون.



PM:10:19:26/07/2015