شەڕڤانانی رۆژئاوا هەڕەشە لە تورکیا دەکەن

یەکینەکانی پاراستنی گەل لەرۆژئاوا بەرامبەر بۆردومانکردنی چەند بنکەیەکیان لە کوبانێ و گردە سپی هەڕەشە لە سووپای تورکیا دەکەن.

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە راگەیاندنێکدا کە ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە فڕۆکەکانی تورکیا لە جیاتی ئەوەی بنکەکانی داعش بۆردومان بکەن، کەچی بنکەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سووپای ئازادیان بۆردوومان کردووە، یەپەگە داوا دەکات تورکیا بەپێی یاسا نێو دەوڵەتییەکان جموجوڵ بکات و جارێکی تر ئەم بۆردومانە دووبارە نەبێتەوە.

یەپەگە لە بەیانێکدا شەوی رابردوو بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سووپای تورکیا بۆردومانی بنکەکانی ئەوان و سووپای ئازادی سووریایان لە گوندی زورمغارە و گردی فیندارایان کردووە.

یەپەگە دەڵێن: رۆژی ٧/٢٤ کاتژمێر ٤:٣٠ بەیانی بنکەکانی یەکینەکان و سووپای ئازادیان لە گوندی زورنغارە لە رۆژئاوای کوبانێ بەرامبەر شاری جەرابلس لە رێگای تانکەوە تۆباران کردو چوار چەکداری سووپای ئازادو ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.

شەوی ٧/٢٦ واتە شەوی رابردوو کاتژمێر ١٠ ی شەو بەهەمان شێوە لە رێگای تەناکەوە هەمان گوندیان بۆردومان کردووە، لە کاتژمێر ١١ی شەویشدا گوندی گردە فیندیرا لە رۆژئاوای گرێ سپی لە رێگای تانکێکەوە تۆپبارانی ئۆتۆمبیلێکی یەپەگەیان کردووە.



AM:09:29:27/07/2015