ئەمینداری یەکگرتوو سەردانی نوشیروان مستەفا دەکات

لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی محەمەد فەرەج سەردانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا لە سلێمانی بکات.

سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئەم زانیاریانەی بۆ سپی پشتڕاستکردەوە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ٨/٢٠ ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەرووی یاساییەوە کۆتایی دێت و یەکگرتووی ئیسلامی لەسەرەتای ئەم کێشەیەوە هەوڵی دا کۆبوونەوەیەکی لوتکەی نێوان حیزبەکان ئەنجام بدات، بەڵام تا ئێستا ئەو پرۆژەیە سەری نەگرت. 



AM:09:42:27/07/2015