بەهۆی گەرماوە کەسێک مرد

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای عێراق دوێنی ٧/٢٦ یەکەم حاڵەتی مردن لە باشووری عێراق لە پارێزگای زیقار تۆمارکرا.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە لە نەخۆشخانەی شەترە لە پارێزگای زیقار یەکەم حاڵەتی مردنی بەهۆی گەرمای دوێنێوە تۆمارکرا.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەترە، ئەزهەر ریاز رایگەیاند: کەسێک کە تەمەنی لە سیەکاندا بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە گیانی لەدەستدا.

دوێنێ پلەی گەرمای ئەو شارە بەرزبوەوە بۆ ٥٢ پلەی سەدی. 



AM:11:48:27/07/2015