كوڕەكەی قەزافی بە سزای سێدارە مەحكوم كرا
دادگایەك لە ترابلۆس بەتاوانی كوشتاری خەڵك لە راپەڕینەكەی 2011، سزای سێدارە بەسەر سەیفولئیسلام قەزافی، كوڕی سەرۆكی پێشووی لیبیا سەپاند.
بڕیارەكەی دادگا لەكاتێكدایە كە سیفولئیسلام لەدەستی گروپێكی میلیشیایەو ئامادە نیە رادەستی حكومەتی بكاتەوە.
هاوكات دادگای نێودەوڵەتی تاوان كە ناوەندەكەی لە لاهایە خوازیاری رادەستكردنی كوڕەكەی قەزافیە بە تۆمەتی تاوانی دژی مرۆڤایەتی.
پاش لەسەركارلابردنو كوشتنی محەمەد قەزافی لە ساڵی 2011، لیبیا توشی قەیرانی ناوخۆیی بوو و ئێستا ئەم وڵاتە بەكردەوە كراوە بە دوو بەش: بەشی رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لەلایەن پەرلەمانو حكومەت بەڕێوە دەبرێت كە دەسەڵاتێكی كەمی هەیەو بەشی رۆژئاوای ئەو وڵاتەش كە لەلایەن گروپە چەكدارە ئیسلامییەكانەوە ئیدارە دەكرێت.
PM:01:55:28/07/2015