مەلا عومەر سەركردەی تاڵیبان مردوە

چەندین سەرچاوەی نزیك لە سەرۆك كۆماری ئەفغانستان لەگەڵ سەرچاوە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە دەڵێن ك مەلا عومەر، سەرۆكی گروپی تاڵیبان دوو یان سێ ساڵ لەوەپێش مردوە.

چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە محەمەد ئەشرەف غەنی، سەرۆك كۆمار‌و عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆكی حكومەتی ئەفغانستان كە ناویان ئاشكرا نەكردوە بە تۆڕی جیهانی "بی بی سی"یان راگەیاند كە هەواڵی مردنی مەلا عومەر لە لایەن حكومەتی پاكستانەوە دراوە بە بەرپرسانی ئەفغان‌و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان باسكراوە.

بڕیارە سەرۆك كۆماری ئەفغانستان تا چەند كاتژمێری دیكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا قسە لەمبارەوە بكات.

تا ئێستا گروپی تاڵیبان هیچ لێدوانێكی لەمبارەوە نەداوە.
مەلا عومەر، سەرۆكی تاڵیبان لەماوەی ساڵانی رابردوو دوو لە چاوی میدیاكان بوو و هەموو ساڵێت بە پەیام قسەكانی خۆی دەگەیاند.



PM:01:34:29/07/2015