کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم دەستیپێکرد

لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، پێنج لایەنەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو لە هەلەولێر دەستیان بە کۆبوونەوە کرد. 

وەفدی پارتی بە سەرۆکایەتی فازل میرانی و ووەفدی گۆڕان بە سەرۆکایەتی جەلال جەوهەر بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، یەکێتی پێکھاتووە لەڕزگار عەلی و ڕەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، یەکگرتووی ئیسلامیش لەسەر ئاستی باڵا بەشداریدەکات و ھەریەک لەمحەمەد فەرەج ئەمینداری یەکگرتوو، محەمەد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لەکۆمەڵی ئیسلامیش محەمەد حەکیم ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و سەمیر کۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەشداردەبن.

کۆبوونەوەکە لەسەر داوای یەکگرتووی ئیسلامییەو دەیانەوێت مەتبەخێکی سیاسی دروستبکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، پێش ٨/٢٠



AM:10:18:30/07/2015