فرۆكەكانی توركیا بۆردومانی سنورەكانی هەرێمیان دەسپێكردەوە

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا چەندین گوندیان لە ناحیەی ژاراوە‌و بناری قەندیل بۆردومان كرد‌و ئێستاش بەسەر ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێنەوە.

بە پێی زانیارییەكانی كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سێ جار گەلی بازێیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان كرد. هەروەها بەسەر ئاسمانی ناوچەكانی برادۆست‌و قەندیل دەسوڕێنەوە.

بەپێی هەواڵەكە ئاسمانی گوندەكانی ئێژە، لێوژە، زارگەلی‌و بۆكریسكان‌و بناری قەندیل لە ئێستادا لە ژێر كۆنترۆڵی فرۆكە جەنگییەكانی توركیادایە‌و بە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێنەوە.



PM:02:51:30/07/2015