سەرۆکی پەرلەمان: ئەوانەی هۆکاری شکستی شنگال بوون دەبێت دادگایی بکرێن

سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازی شاندێکی تەڤگەری ئازادی کوردستان و نوێنەری کۆمەڵێک حیزب و ڕیکخراو و چالاکوانی مەدەنی هەرێمی کوردستان، دەڵێت"شەنگال برینێکی قوڵە و ساڕێزژبوونی ئاوا ئاسان نییە، بۆ گەلی کورد کارەساتی شەنگال هیچی لە ئەنفال کەمتر نییە، پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند ئاستێک کاری لەسەر ئەم کارەساتە کردووە، گرنگترینیان توانیمان بە فەرمی لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای هەوڵی بە جینۆسایدناساندی ئەم تاوانە گەورەیەی تیرۆرستانی(داعش) لە شەنگال تۆماربکەین، لەسەر ئاستی ناوخۆیش لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ تاوانەکە و هۆکارەکانی کەوتنی شنگال دەکەن و ئەوانەی بوونە هۆکاری شکستی شنگال دەبێت دادگایی بکرێن."

 ئەمڕۆ ٢ شەممە ٣ ی ئاب، شاندەکە سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆک د. یوسف محەمەدو سکرتێری پەرلەمان کۆبوونەوە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە سوپاسی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، کە لەبەرامبەر رووداوی تۆپباران و سنووربەزاندنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا هەڵوێستێکی نەتەوەییان هەبووە، کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە چاوی ئومێدەوە لە کارەکانی پەرلەمان دەڕوانێت."

لە بەشێکی تری وتەکانیاندا، شاندەکە داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کرد، بەردەوامبن لە هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیاندا، بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی شنگال و ئازادکردنی کچ و ژنانی ئێزیدی لەدەستی تیرۆرستانی داعش."



AM:11:39:03/08/2015