یەکگرتوو بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی کرد

هەرچەندە بۆ ماوەیەکی کەم دوا کەوت، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر لیژنەی یاسایی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بە بەشداری شەش ئەندام بە ئامادەبوونی ئەبوبەکر هەڵەدنی نوێنەری یەکگرتوو دەستی بە کۆبوونەوە کرد.

دوای شکستی دووەم کۆبوونەوەی پێن حیزبەکە، ئەو مۆڵەتەی پەرلەمان دابووی بە حزیبەکان لە ٦/٢٣ تا سازدان بکەن، کۆتایی هات و ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی جارێکی تر بە ئامادەبوونی شەش ئەندام لەکۆی ١١ ئەندام کۆبوونەوە.

ئەندامانی پارتی و هاوپەیمانەکانی کە لەو لیژنەیە ٥ ئەندامن بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد، میدیاکانی پارتی هێرش دەکەنە سەر نوێنەری یەکگرتوو لە لیژنەکەداو بەوە ناوزەدی دەکەن کەدەستپێشخەری حیزبەکەی بۆ سازدانی لایەنەکان شکست پێهێنا.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێکە لەسەر ئەو چوار پرۆژەیەی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە کە ٦/٢٣ خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراو، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەو راپۆرتەی ئامادە دەکرێت، بەسەر ١١١ ئەندام پەرلەمانەکانی کوردستاندا دابەشدەکرێن و دواتر وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستنیشان دەکرێت.  



PM:12:03:03/08/2015