یەکگرتوو: هەواڵەکەی سپی سەرلەبەری هەڵبەستراوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دواکەوتنی  ئیمزاکردنی راپۆرتی لیژنەی یاسای لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە خۆی دوور دەخاتەوەو دەڵێت " ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە کە سپی میدیا لەسەر ئەو پرسە بڵاویکردۆتەوە.

هیوا میرزا سابیر، وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ كوردیو ئاماژەی بەوەكردووە: ئەم هەواڵە سەرلەبەری هەڵبەستراوەو بەتوندی رەتی دەكەینەوە یەكگرتووی ئیسلامی داوای لەم جۆرەی نەكردووە و دواخستنەكانیش بەمەبەستی گەیشتن بەسازان بووە.
 
لە ٧/٣٠ ەوە تا ٥ شەممە ٨/٦ کە سێجار دەکات، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە سەر داوای یەکگرتووی ئیسلامی راپۆرتی ئامادەکراو لەسەر هەر چوار پڕۆژەکەی پەرلەمان تایبەت بە پرسی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم داوا دەخرێت و ئیمزا ناکرێت.

دوا وادە بۆ ئیمزاکردنی ئەو راپۆرتە ٨/٤ بوو، بەڵام لەسەر داوای یەکگرتوو، جارێکی تر دوا خرایەوە بۆ سبەی ٥ شەممە ٨/٦. 



AM:09:40:05/08/2015