رۆشنبیران داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن سنورێک بۆ جەنگی ئەردوغان دابنێت

ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەرو رۆژنامەنووس و ئەکادیمی داوا لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەکەن جەنگی ئەردۆغان دژ بە ئاشتی و دیموکراسی ڕاگرن.

لە نامەیەکدا بەناونیشانی " جەنگی ئەردۆغان دژ بە ئاشتی و دیموکراسی ڕاگرن " ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیر و رۆژنامەنووس داوا لە ئەنجومەنی یاسایش و حکومەتی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا دەکەن" ھەرچی زووتر فشارە سیاسیی و دیبلۆماسییەکانیان بخەنەگەڕ بۆئەوەی سنوورێک بۆ ئەم سیاسەتە عەسکەرتارییانەی تورکیا و حیزبەکەی ئەردۆگان دابنێن." 

لەو نامەیەدا کە بەزمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی نوسراوە تیایدا هاتووە" ئێمە وایدەبینین ئەم جەنگە چەندە دژ بە خەڵکی مەدەنیی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتییە، ھێندەش دژ بە پرۆسەی دیموکراسییە لە تورکیا و، هەوڵێکە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو ئیرادە سیاسییە مەدەنییەی کە لە ٧ی حوزەیراندا لە رێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە لە تورکیادا ھاتەئاراوە". 

نامەیەکی کراوە بۆ:

ڕای گشتیی جیھان
ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان
حکومەتی ئەمریکا
یەکێتی ئەوروپا

خەڵکی مەدەنیی کوردستان ساڵانێکە گیرۆدەی دەستی  جەنگە، ماندووی سیاسەتی دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان و جەنگی گروپە تیرۆریستەکان و کۆمەڵکوژیی و وێرانکاریی و پەناھەندەییە. سەرھەڵدانی جەنگ دژ بە تیرۆری گروپی داعش و بەرگریی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان و داستانی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان رەھەندێکی نێونەتەوەیی وەرگرت و ھاوسۆزیی و پشتیوانییەکی گەورەی جیھانیی بۆ گەلی کوردستان دروستکرد.

لەم چرکەساتە گرنگەدا کە ھەموو ھێزە کوردستانییەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور، لە رۆژئاواوە بۆ رۆژھەڵات، ھاوشان لەگەڵ ھێزە نێوتەوەییەکان، دژ بە تیرۆر، بەرامبەر بە دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) دەجەنگن، لە کاتێکدا کە گەلی کوردستان و ھێزە سیاسییەکانی لە بەرەی پێشەوەی جەنگدان و رۆڵێکی گەورە لە بەرگرتن لە مەترسییەکانی ئەم گروپە بۆ ئاشتیی ناوچەیی و جیھانییدا دەگێڕن، دەوڵەتی تورکی و حیزبەکەی ئۆردۆگان بەرەیەکی تری جەنگیان بۆ گەلی کوردستان کردەوە. ئەم موغامەرە عەسکەرییەی تورکیا ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان رووبەڕووی شەڕێکی نەخوازراوی مەترسیداری تر دەکاتەوە. پاشئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێک ئەم دەوڵەتە بەبەرچاوی رای گشتیی و جیھانەوە کۆمەکی ئاشکرا و پەنھانی گروپی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی دەکرد، ئێستا و پاش جێبەجێنەکردنی خەونە سوڵتانییەکانی ئەردۆغان لە دواھەڵبژاردنی تورکیادا، ماشێنە گەورەکەی جەنگی ڕوو لە کوردستانی باشوور کردووە و کەوتۆتە کوشتنی خەڵکی مەدەنیی و وێرانکردنی ماڵ و ژیانیان.

ئێمە وایدەبینین ئەم جەنگە چەندە دژ بە خەڵکی مەدەنیی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتییە، ھێندەش دژ بە پرۆسەی دیموکراسییە لە تورکیا و، هەوڵێکە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو ئیرادە سیاسییە مەدەنییەی کە لە ٧ی حوزەیراندا لە رێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە لە تورکیادا ھاتەئاراوە. 

ئێمەی نووسەران و رۆژنامەنووسانی کوردستان، ناوچەکە و جیھان، لە رێگای ئەم نامە کراوەیەوە، ئیدانەی توندی سیاسەتی جەنگخوازانەی حکومەتی تورکیا دژ بە گەلی کوردستان دەکەین. داوا لە ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەکەین کە ھەرچی زووتر فشارە سیاسیی و دیبلۆماسییەکانیان بخەنەگەڕ بۆئەوەی سنوورێک بۆ ئەم سیاسەتە عەسکەرتارییانەی تورکیا و حیزبەکەی ئەردۆگان دابنێن. 

ئێمە وایدەبینین کە پرسی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان لە ھەر پارچەیەکی کوردستاندا پرسێکی سیاسییە. مێژوو ئەوەی سەلماند کە ھیچ یەکێک لە دەوڵەتانی ناوچەکە بە زەبری چەک ئەم پرسەیان بۆ چارەسەر ناکرێت، بەڵکو ئاڵۆزتری دەکەن. تاکە رێگایەک بۆ ئاشتی ھەر ئاشتییە، نەک جەنگ. بەردەوامبوونی تورکیاش لەسەر ئەم سیاسەتە شەڕەنگێزییە تەنھا پەلکێشانی گەلانی تورکیا نییە بۆ شەڕێکی خوێناوی، بەڵکو لەپاڵ ئەم نەھجە نوێ - کۆنەیدا مانای گڕتێبەردانی ناوچەکەشە لەپاڵ ئەو ئاگرە گەورەیەی کە دەوڵەتی ئیسلامیی بۆ گەلی کوردستان و ناوچەکە و جیھانی دروستکردووە.

ناوەکان:
د. مینت یان فابەر، زانکۆی هۆستۆن، ئەمستردام- هۆڵەندا
نوامی جافا، شاعیر، بەریتانیا
تۆمی فلۆت، شاعیر، بەریتانیا
نات هۆڵ، شاعیرو پەروەردەکار، سکۆتلەند
ماگی زانگەر، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئاریزۆنا، ئەمەریکا
د. مەریوان وریا قانع، نووسەرو ئاکادیمی، هۆڵەندا
رەووف بێگەرد، نووسەر، کوردستان
ئاراس فەتاح، نووسەر، کوردستان
د.شێرکۆ کرمانج، مامۆستای زانکۆ، مالیزیا
حەیدەر سەعید، نووسەرو توێژەری عیراقی
د.چۆمان هەردی، نووسەرو ئاکادیمی، کوردستان
ئارام عەلی، شێوەکار، کوردستان
هیوا فایەق، هومەرمەند، کوردستان
ئارام سەعید، رۆژنامەنووس، کوردستان
عەتا موفتی، دیزاینەر، بەریتانیا
مروان علی/ شاعر كردی سوری
حلیم یوسف/ روائی كوردی سوری
بدرخان علی، كاتب و باحپ كردی سوری
محسن سیدا- كاتب و مدیر موقع مدارات كرد
رجا‌‌و بن سلامه‌، أستاژه‌ جامعیه‌، تونس
فتح الله حسینی، شاعر كوردی سوری
نارین دیركی، شاعره‌ و مترجمه‌ كوردیه‌ سوریه‌
عزیز تبسی كاتب سوری‌
حسین عمر كاتب سوری‌ معارچ
فیصل ابو المجد ناشگ سوریا‌
چحی عاشور كاتبه‌ سوریه‌
فراس یونس كاتب سیاسی،‌ سوریا
غالب العربو ناشگ سیاسی، سوریا
د. حین السیبرانی ناشگ سیاسی‌
میشل سیروب كاتب سوری‌ معارچ
عگاالله ملیح ناشگ سیاسی‌ سوری‌
ابوعلی صالح ناشگ سیاسی‌
بدرخان علی كاتب واعلامی‌
عبدالعڤیم عربو ناشگ سیاسی
عدنان محمد ناشگ سیاسی
جدعان ابو مغچب كاتب سوری
ابراهیم الیوسف شاعر وكاتب سوری‌ معارچ
ایمان حمیدان كاتبه‌ روائیه‌ من لبنان
هشام داود، باحپ فی الانپربولوجیه‌ الاجتماعیه‌ فی المركز الوگنی الفرنسی للبحوپ العلمیه‌
عمر فرحان العیسو، ناشگ سیاسی معارچ سوری، ( معتقل سابق ) كندا
د.هاوار موردای، پزیشک، سوید
تارا جاف، هونەرمەند، بەریتانیا
سەردار محەمەد، رۆژنامەنووس، کوردستان
شیرین سائیب، پسۆری بواری سیاسەت، عێراق
ئاسۆ کەمال، چالاکوانی سیاسی، بەریتانیا
کاتی هوبارد، رێکخەری فێستیڤاڵ، بەریتانیا
ئالان بەکلی، شاعیرو دەروونناس، ئۆکسفۆرد
د.باربارا لەیکبێرگ، زانای بواری سیاسەت‌و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئەمەریکا
مەلیسا کۆوێل، مامۆستای ئینگلیزی، بەریتانیا
ویندی مەکنیل، مۆزیککارو نووسەر، کەنەدا
رێبین هەردی، نووسەر، کوردستان
باخچە محەمەد، بەڕێوەبەری پرۆگرام، هۆڵەندا
ئەمی ل. بیم، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، خەڵکی ئەمەریکا، دانیشتووی کوردستان
وەلات زەیدانلی ئۆغلو، بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری لێکۆڵینەوەی کوردی، سوید
ئازاد عەزیز، بەڕێوەبەری تاقیکردنەوە کلینیکییەکان، بەریتانیا 
د.ئارام رەفعەت، مامۆستای زانکۆ، مالیزیا
دالیا ئەمین، چالاکوانی مرۆیی، ئەمەریکا
د.سیڤان سەعید، بەشی سیاسەت لە زانکۆی ئێکستەر، بەریتانیا
جەرەن شەنگول، خوێندکاری دوکتۆرا، بەریتانیا
دەنیز ئێکینجی، توێژەری سەربەخۆ، ئەمەریکا
هیوا س. خالید، مامۆستای زانکۆ، کوردستان
ئەندرو کۆپسۆن، سەرۆکی یەکێتی مرۆیی‌و ئەتیکی (IHEU)، بەریتانیا
چلوورە هەردی، چالاکوانی بواری ژنان، کوردستان
گۆنا سەعید، چالاکوانی بواری ژنان، بەریتانیا
شەمێران سەعید، خوێندکار، سوید
دینکۆ دەلیک، شاعیر، بۆسنە هەرسیک
د.دەریا بایر، ئاکادیمی، بەریتانیا
د.ئێزتەر سپات، توێژەر، ئەڵمانیا- هەنگاریا
پیپا لیتڵ، شاعیر، بەریتانیا
پێشڕەو نامۆ، چالاکوان، بەریتانیا
د. ئۆزلەم غالب، توێژەری پۆست دوکتۆرا، زانلۆی ئۆکسفۆرد
د.موردا ئیسسی، زانکۆی پانتیۆن، یۆنان
ئەرکان کەرەچای، ستوننووس، تورکیا
کارۆل بێنێدیکت، توێژەری سەبەخۆو چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئەمەریکا
بۆب مۆڵ، بەریتانیا
پێنلوپە شەتڵ، شاعیر، بەریتانیا
کەریم عەبدولرەحمان، رۆژنامەنووس، بەریتانیا
مارگۆت وێرنەر، هونەرمەند، بەریتانیا
د.مانوێل باررێرا، زانکۆی مێترۆپۆلیتان، مینەسۆتا، ئەمەریکا
میدای رەنگی، خوێندکاری دوکتۆرا، ئوستورالیا
د.شانۆن برینکات، ئاکادیمی، ئوستورالیا
شلێر ئەمینی، خوێندکاری دوکتۆررا، زانکۆی ئێکستەر
فاتیح سەعیدی، خوێندکاری دوکتۆرا، زانکۆی گۆتینگن
هەردی مەدە، مامۆستای زانکۆ، فەرەنسا
روا حسەین، نووسەر، نەرویج
سووزان پیێرس، نووسەر، نیو زیلاند
ساعید شەمس، مامۆستای زانکۆی سۆران، کوردستان
د.گۆران عەبدوڵڵا، پزیشک‌و توێژەری تەندروستی
د. وێندی هامەلینک، نووسەرو توێژەر، هۆڵەندا/ تورکیا
ساشا ئەلسانجاکلی، خوێندکاری دوکتۆرا لە زانکۆی سۆربۆن، فەرەنسا
د. جوانا بۆخۆنسکا، توێژەر لە زانکۆی جاگیلۆنیان، پۆلەندا 
سەنەم گونەشەر، رۆژنامەنووس، بەلجیکا
نەوزاد جەمال، زانکۆی سەلاحەدین، کوردستان
مارگرێت ئۆەین، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، بەریتانیا
رۆبێرت ئالان جەیمسۆن، نووسەر، ئەدێندەرە- سکۆتلەند
سوزان بۆبزین، فەیلەسووف، ئۆکسفۆرد، بەریتانیا
د. بەهرۆز چامانارا، زانکۆی جۆرج ئۆگەست، ئەڵمانیا
کارل پۆلارد، شاعیر، بەریتانیا
 پامێلا رۆبەرتسۆن پیێرس، هونەرمەند، بەریتانیا
ناتالی تەیتلەر، هونەرمەند، بەریتانیا
شوان عه‌تووف، هونه‌رمه‌ند، كوردستان
دانا ئه‌سعه‌د، رۆژنامه‌نووس، كوردستان
كه‌مال چۆمانی، نووسەرو رۆژنامەنووس، کوردستان
ئاسۆ جەبار، نووسەرو رۆژنامەنووسک ئەمەریکا
تارا توانا، سۆسیالدیموکرات، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێم، کوردستان
ئاڵا لەتیف- رۆژنامەنوس- مامۆستای زانكۆ، کوردستان
ئەحمەد میرە - رۆژنامەنوس، کوردستان
سارا قادر- رۆژنامەنوس مامۆستای زانكۆ، کوردستان
رەحمان غریب- رۆژنامەنوس، کوردستان
د. ابنتسام اسماعیل – مامۆستای زانكۆک کوردستان
كاژاو جمال – رۆژنامەنوس، کوردستان
ڤیان كمال - شانۆكار، کوردستان
نەبەز گۆران- رۆژنامەنوس، کوردستان
شۆرش خالید – رۆژنامەنوس، کوردستان
عەتا محمد – چالاكوانی مافی مرۆڤ، کوردستان
روبار خالید – چالاكوانی مافی مرۆڤ، کوردستان 
هیوا عمر- رۆژنامەنوس، کوردستان
شوان محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس، كوردستان
ئاواره‌ حسێن،  مامۆستای زانكۆ، کوردستان
نه‌به‌ز جمال، مامۆستای زانكۆ، کوردستان
جه‌مال محه‌مه‌د امین، مامۆستای زانكۆ، کوردستان
ره‌هه‌ند ره‌ئوف مامۆستای زانكۆ، کوردستان
 فه‌رهاد جه‌لال مامۆستای زانكۆ، کوردستان
ئەیوب محه‌مه‌د ته‌یب... مامۆستای زانكۆ، کوردستان
مەهدی ئەبوبەكر.. مامۆستای زانكۆک کوردستان
ڤیان فەرەج، نووسەر، کوردستان 
خانم رەحیم  بەریوەبەری ریكخراوی ئاسودە، کوردستان
نیاز حەمید نوسەر، کوردستان
كه‌مال ره‌ئوف رۆژنامەنووس، کوردستان
زانكۆ ئه‌حمه‌د رۆژنامەنووس، کوردستان
ئه‌له‌ند مه‌حوی‌ رۆژنامه‌نووس، کوردستان
سه‌رتیب قه‌شقه‌یی‌ رۆژنامەنووس، کوردستان
سعود هاشم رۆژنامه‌نووس، کوردستان
فه‌رمان سدیق رۆژنامەنووس، کوردستان
خالید سلێمان، رۆژنامەنووس، کوردستان
یاسین تەها، نووسەرو رۆژنامەنووس، کوردستان
ئاسۆس هەردی، رۆژنامەنووس، کوردستان



PM:11:08:08/08/2015