پێش ١٠ رۆژ لە کۆتای وادەکەی بارزانی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

هەمووی ١٠ رۆژی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتایی بێت، وا بریارە ئەمشەو بارزانی لەسەر ئەو پرسە قسەی خۆی بکات.

رۆژی ٨/٢٠ کۆتایی ولایەتی بارزانییە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری دا وەک رێزێک بۆ ئەو پەیامەی ژمارەیەک فەرماندەی پێشمەرگە ئاراستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمیان کردبوو، بڕیاریان دا دەرفەتێکی تر بدەن بەهەوڵە دیبلۆماسییەکان تا لایەنەکان دەگەنە چارەسەر.

ماوەکە بەتەواوی کورت بۆتەوە، لایەنەکان و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەو وتارەن کە وا بڕیارە ئەمشەو بارزانی وەک میدیاکانی ئەو حیزبە ئاماژەی بۆ دەکەن، پێشکەشی بکات.



PM:06:17:09/08/2015