ئەندێشە کۆڕێکی فیکری بۆ د. دارا محەمەد ساز دەکات

ناوەندی ئەدەبی و رووناکبیری ئەندێشە کۆڕێکی فیکری بەناونیشانی "سێکۆلاریزم و ئاین و عەقڵی گشتی لەدنیای سەرهەڵدانەوەی هزرو بزووتنەوە ئاینییەکاند" بۆ د. دارا محەمەد سازدەکات.

کٶڕەکە رۆژی ٥ شەممە ٨/١٣ کاتژمێر ٤:٣٠ سازدەکرێت.

دارا محەمەد دکتۆرای لەفەلسەفەی سیاسیدا هەیەو توێژەرە لەزانکۆی لەندەن، ئەو دەیەوێت لە کۆڕەکەیدا 
 لەسەر سێکولاریزم و رۆڵی ئایین کۆمەڵێک پرسیاری فەلسەفی دەوروژێنێت لەوانە: رەهەندەکانی سێکولاریزم چیەو چۆن دەکرێ ئەم پرەنسیپ و پرۆژەیە بخوێنینەوە؟ 

چۆن دەتوانین لەو پەیوەندیەی نێوان سێکولاریزم و ئایین تێبگەین، ئایا پەیوەندیەکی تەواو دژ بەیەکە و توانای پێکەوەژیانیان نیە، یاخود دەکرێ بە جۆرێکی دیکە بخوێنرێتەوە؟ 

هەروەها دەپرسێ: ئایا پرۆژەی سێکولاریزم لە سەردەمی سەرهەڵدانەوەی ئایدیاو بزوتنەوە ئایینیەکاندا لە پاشەکشەدایە؟ یان بووەتە رێگەچارەیەک بۆ قەیرانەکانی ئەم سەردەمەی کە جەنگێکی ئایینی بە خۆوە دەبینێ و، بەڵام ئەو خوێندنەوەیە کامەیە کە دەبێت بۆ پرۆژەی سێکولاریزم بەرهەمیبهێنین؟

 لەسەر ئاستێکی دیکە، د. دارا دەڵێ رەنگە عەقڵی گشتی ئەو چەمکە بێت کە توانای پێشکەشکردنی جۆرێک لە رێگەچارەی هەبێت لەم ئاڵۆزی و کێشە هزرییانەدا.




AM:02:03:12/08/2015