سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی عێراق، نوری مالکی رایگه‌یاند که ئه‌وه‌ی له‌موسڵ ڕویدا پیلان بوه‌و بەبەشداری ئەنقەرو هەولێر و سەرەتا له‌ئه‌نقه‌ره داڕێژراوه‌و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر.
ئاژانسی هەواڵی عێراق لە میدیا ئێرانییەکانەوە بڵاویکردەوە لەیەکەم کاردانەوەیدا لەسەر راپۆرتەکەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان، نوری مالکی وتی " ئەوە پیلان گێری بووە ئەنقەرەو هەولێر بەشداربوون تیایدا".
مالکی راپۆرتەکەی پەرلەمانی بە نا بەباتی ناوزەدکردوو رایگه‌یاندوه " راپۆرتی ئەو لیژنەیە ناکۆکییه سیاسییه‌کان به‌سه‌ریداو زاڵە و له‌بابه‌تی خۆی ده‌رچوه".
پەرلەمانی عێراق راپۆرتی لیژنەی کەوتنی موسڵی پەسەند کرد، بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمان ٣٠ کەس دەدرێنە دادگا کە یەکێکیان مالکی یە.