" پارتی زۆر نیگەرانە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان"

لایەنەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨/١٩ داوایان لەپەرلەمان کرد کۆبوونەوەکەیان بۆ یەکشەممە دوابخات، سەرۆکایەتی پەرلەمان و چوار فراکسیۆن هەوڵی دانیشتنی نا ئاساییان دا، پارتی لەو کۆبوونەوەیە زۆر نیگەرانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " گەر هەوڵێکی جدی ناوەکی و دەرەکی نەبێت، رەنگە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵیەکان هیچ ئەنجامێکی نەبێت، چونکە پارتی زۆر نیگەرانە لەو هەوڵەی ئەمڕۆی چوار لانەیە کە لەپەرلەمانی کوردستان کە ویستیان کۆبوونەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم سازبکەن، بەڵام ژمارەی یاساییان تەواو نەکرد".

ئەو سەرچاوەیە بە سپی راگەیاند" پارتی نیگەرانە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێیانوایە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان کە نەیتوانی ( نیسابی ) یاسایی بەدەستبهێنێت بە دەرچوون  لە رێککەوتنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوزەد دەکەن".
ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان و چوار لیست هەوڵیان دا کۆبوونەوەی نا ئاسایی گرێ بدەن، بەڵام توانیان تەنها ٥٣ ئەندام ئامادەی کۆبکنەوە کە سێ پەرلەمانتاری کەمبوو لەرێژەی یاسایی. 




PM:09:50:19/08/2015