دەمیرتاش: توركیا رووبەڕووی شەڕی ناوخۆ دەبێتەوە

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت توركیا لەگەڵ شەڕێكی ناوخۆیی بەرەوڕووە كە هیچ لایەنێك تێدا براوە نابێت.

ئەمرۆ شەممە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە لە توەیەكدا لەشاری ئەزمیر وتی: راشكاوانە دەڵێم كە توركیا لەگلەَ شەڕی ناوخۆیی بەرەوڕووە، هەموو كەسیش بزانێت كەس لەم شەڕەدا سەركەوتوو نابێت.

دەمیرتاش وتیشی: پەكەكە دەبێت بە بێ هیچ مەرجێك هێڕشە سەربازییەكانی خۆی رابگرێت. بە وتەی ئەو بە چەك ناكرێت لەڕێگەی دیموكراسی خەبات بكرێت‌و "وەڵامی هەڵەكانی حیزبەكەی ئەردۆغان بە كوشتنی هێزەكانی پۆلیس ناكرێت‌و ئێمەش رێگە بەوەنادەین".



PM:05:57:22/08/2015